به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، بەهۆی سەرمابردوویی لە بەرزاییەکانی سنووری خۆی کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی ئاوایی ڕاویان گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئازاد عومری” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “راویان” کە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی قوتورە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم ناوچەیە بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لەدەستدا. پێویسته ئاماژه بكرێ كه به‌هۆی نەبوونی هەلی کار و هەژاری و کەم دەرامەتی خەڵکێکی زۆر پەنایان بۆ پیشه‌ی كۆڵبه‌ری بردووه و ساڵانه شایه‌تی قوربانی بوونی به سه‌دان كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌ربوونه‌وه له هه‌ڵدێر و ڕووداوه سرووشتییه‌كانن.