ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له چالووس گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی ٤٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له یاریگایه‌كی چالووس به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆی قووڵی برینه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له بواری ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له ناو وڵاتانی جیهان، له پله‌ی ١٠٢ههم دایه كه به ئاشكار ده‌ری ده‌خات كه تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ئاست پاراستنی گیانی كرێكارانی له شوێنی كار بێ بایه‌خه.