کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری بۆكان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کرێکارێکی شارەداریی شاری بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەوشارە گیانی لە دەست داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارێکی شارەداریی شاری بۆکان بە ناوی “ڕەحمان حسێنی‌ئازەر” تەمەن ٥٣ ساڵ لە كاتی كار له‌  بلواری مامۆستا هەژار بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا. شایانی باسه‌، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵیش، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شەقامی مەولووی شاری بۆكان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لە دەستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوه‌ی یەکساڵی ڕابروودا، ئەمە شەشەمین حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆیە کە به‌هۆیه‌وه‌ ٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و كرێكارێكیش برینداربووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی خۆڵبارین له‌ ئۆستانی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah