به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و له‌کاتی هەڵکەندنی خاکی خانوویەکدا، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕەبەت، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی گەلاوێژ، “سەلیم حاجی عەزیزی”، تەمەن ٤٧ ساڵ و دانیشتووی گوندی “شندره”ی شاری ڕەبەت، لە کاتی هەڵکەندنی خاکی بینایەکدا، بەهۆی ڕووخانی ئەو بینایە، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو و گیانی لەدەست دا. پێویسته بوترێت كه ساڵانه به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی هێماكانی ئیمه‌نی شوێنی كار به تایبه‌ت دابین نه‌كردنی ئامرازی ئیمه‌نی له لایه‌ن كارفه‌رماكانه‌وه، سه‌دان كرێكاری بیناسازیی تووشی ڕووداو ده‌بن و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.