به پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو هات و به‌هۆیه‌وه، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ١ی مانگی خەرمانان، “ئارام خوسرەوپوور” دانیشتووی شاری سەقز، لە شاری دیواندەرە تووشی ڕووداوی کار هات و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.