به پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بەهۆی بەربوونەوە لە دەکەڵی به‌رق لە شاری هەولێردا، تووشی ڕووداوی کار بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کرێکارێکی بۆکانی بە ناوی “بەهمەن قادری”، لە کاتی کارکردن لە دەکەڵی به‌رق دا تووشی به‌رق گرتوویی بووە و بەو هۆیەوە بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە. بە گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ئەمە چه‌ندمین کرێکاره کە لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا و لە هەرێمی کوردستان دا بووەتە قوربانیی ڕووداوی کار.