بە پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی “ڕەسووڵ بایەزیدی پوور” ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو کرێکارە لە گوندی “خورخوڕە”ی ئەمشارە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی دوو تهبهقه تووشی ئەو ڕووداوە بوو و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە. لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خەرمانان، جووتیارێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی “ئیبراهیم شێخەپوور”، خەڵکی گوندی “قەلەڕەش” سهر به شاری سەردەشت، لە کاتی هەڵکەندنی كاناڵ و بەهۆی داڕمانی خاک بە سەریدا، گیانی لەدەست دا.