بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز لەکاتی ڕاوەدوونرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەستدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گهڵارێزان، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاق، کەوتوونهته شوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک بهناوی “یهحیا جهوشهنی” و تەقەیان لێکردووە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلەکە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و شۆفیرەکەی گیانی لە دەست داوە.