به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ گه‌نجی خه‌ڵكی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كانی شاری سه‌قز به هۆی ناستانداردبوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربون گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و سێ گه‌نجه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كانی شاری سه‌قز نیشه‌جێ بوون و له كه‌مترین ئیمكاناتی ریفاهی بێبه‌ش و به هۆی ناستانداردبوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.