ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، سێ هاوڵاتی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ڕێگای مه‌ریوان –كامیاران گیانیان له‌ده‌ستدا .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ڕووداوه له نێوان ماشینێكی جۆری په‌یكان و بارهه‌ڵگرێك دا ڕوویداوه و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سێ هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه . جێی ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا له سه‌ر هه‌مان ڕێگا ٢٠ هاوڵاتی دیكه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیان له ده‌ست دا .شایانی باسه به‌هۆی كه‌م ته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی خراپی ئه‌و ڕێگایه ، ساڵانه دیان ڕووداوی هاتووچۆی لێ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی ده‌یان هاوڵاتی .