ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی پارس ئاباد، زه‌ڕین ده‌شت و سه‌راب، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی وشوێنی كار بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “لۆكه” له پارس ئاباد له‌كاتی كار به‌هۆی كه‌وتنه ناو ده‌زگاوه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له زه‌ڕین ده‌شت، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێك له شارستانی سه‌راب له كاتی كار له بینایه‌كی سێ نهۆمی به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.