به پێی ئامارێكی بڵاوكراوه، لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣ هه‌زار و ٥٠٠ کەس لە فه‌ڕانسه بەهۆی گەرما و سەرمای سەر شەقامەکان گیان لەدەست دەدەن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕانسه ئەم ژمارەیەی رەت كردووه‌ته‌وه.
بە پێی راپۆرتێکی بڵاوکراوەی “لۆکاڵ” لە فه‌ڕانسه، ساڵانە ١٢ هەزار کەس لەو وڵاتە بێ ماڵ و حاڵ دەبن و ژیان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەڕێ دەکەن و بەهۆی سەرما و گەرمای وەرزە جیاوازەکانەوە، نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان گیان لەدەست دەدەن. لۆکاڵ ئاماژەی بەوە کردووە كە ١٢ له‌سه‌دی بێ ماڵ و حاڵەکان، ژنان و کچانن کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥ تا ٣٠ ساڵه و ١٥ له‌سه‌دیشیان پەنابەرن و ٦٠ له‌سه‌دی ئەو کەسانەی دیكه‌ش پیاون كه تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٥ ساڵه.