بەپێی ئامارێک کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵانە ملیۆنان کەس بەهۆی هەڵەی پزیشکی لە جیهان دەبنە قوربانی.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: ”لەهەر خولەکێکدا ٥ کەس لە جیهان بە هەڵەی پزیشکی گیان لە دەست دەدەن. هەر بە پێی ئامارەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی، لە سەدا چلی نەخۆشەکان لە جیهاندا بەهۆی سووئیستفاده‌ی نووسینگه تەندروستییە ناحکومییەکانەوە تووشی گه‌لێك خه‌ساری جه‌سته‌یی هاتوون. بە گشتیی ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بە هەڵەی پزیشکییەوە دەناڵێنن، ١٠ لەسەد بەراورد کراوە کە بە پێی ئامارەکان زۆربەی قوربانیان خەڵکی وڵاتانی دواکەوتووی جیهانن و به‌م جۆره گیانی ئینسانه‌كان ده‌بێته قوربانی قازانج په‌ره‌ستی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران.