کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەکی دیکەی کورد له‌ زیندانه‌كانی تورکیا

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەکی دیکەی کورد له‌ زیندانه‌كانی تورکیا

زیندانییەکی سیاسیی کورد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کە سزای ٣٧٤ ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەشێوەیەکی گوماناویی له‌ یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی تورکیا، گیانی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتیی زیندانی “تەکیرداغ” پەیوەندییان بە بنەماڵەى “وەدات ئەرکمەن”، زیندانی سیاسیی کوردەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون “وەدات لە ژووری تاکە کەسیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”. به‌ وته‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ كورده‌ به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زۆره‌وه‌ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. تەنها لەم مانگەدا ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی گوماناویی زیندانیانی سیاسیی کوردە لە زیندانەکانی توركیا، و له‌ چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا “غەریبە گەزەر”، “خەلیل گونەش”، “عەبدولڕەزاق شویور”، “ئەلیاس “دەمیر” بە شێوەی گوماناوی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا گیانیان لەدەستدابوو.