به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه له لایه‌ن به‌رپرسی زانكۆی زانستی پزیشكی ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربی، له ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا زیاتر له ٧ هه‌زار و ٥٠٠ هاووڵاتیی له شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
“ئه‌مین وه‌لی-زاده” به‌رپرسی زانكۆی زانستی پزیشكی سه‌ره‌ڕای هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری شه‌شه‌می كۆرۆنا ڕایگه‌یاندووه: ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌و شاره‌دا ڕوو له هه‌ڵكشانه، به‌جۆڕێك له مانگه‌كانی ڕابردوو ٦٥ حاڵه‌تی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا له ڕۆژێكدا تۆمار ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ٩١ حاڵه‌ت له ڕۆژێكدا به‌رز بووه‌ته‌وه و له كاتی ئێستادا ٢٦١ كه‌سیش، به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.