بەرپرسانى ئاگرکوژێنەوەی باشورى كالیفۆڕنیا ڕایانگەیاندووه، بەهۆی گڕگرتنی کەشتییەک لە لێوارئاوه‌کانی کالیفۆڕنیا، ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی گاردی لێوارئاوی ئه‌مریكا، به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌ك له لێوارئاوه‌كانی كالیفۆڕنیا له ٣٩ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م كه‌شتییه ته‌نیا ٥ كه‌س ڕزگاریان بووه. بەرپرسی پاسەوانانی لێوارئاوه‌كه ڕاگەیاندووه، لە ئێستادا چوار تیمی فریاکەوتن بەرەو لێوارئاوه‌كه هاتوون و بۆ یارمەتیدانی سەرنشینەکانی کەشتییەکە، بەڵام هێشتا ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.