له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی كه‌سێك له شاری شووشته‌ری ئۆستانی خوزستان، دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كوژراوه بریتیه له ” ئه‌مین دوڵفی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “عه‌لی كه‌عبی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری شووشته‌ر، ته‌قه كردن له ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته كولتوور و به‌و هۆیه‌وه گرژی له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و ئه‌و هاووڵاتیانه ڕوویداوه كه له ئاكامی ئه‌و ئاڵۆزیه‌دا ئه‌و دوو هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه‌چه‌كداره‌كانی ڕژیم دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ست به‌جێ له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.