به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی سمنان و مه‌یبۆد، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداو، مه‌عده‌نچییه‌كی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ به‌هۆی داڕمانی به‌ردی خه‌ڵۆر به‌سه‌ریدا له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “كك پزی” له شاری كه‌لاته‌ی ڕوودبار، گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه كاره له شاری مه‌یبۆد و به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی له‌ده‌ستدا.