کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کرێکاری لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەردەشت و خوڕه‌م ئاباد گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شەوی سێشەممە ١٩ی خەرمانان لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت بە ناوی “ئیبراهیم شێخەپوور” لە کاتی هەڵکەندنی جۆگەلەی ئاودێری بە هۆی داڕمانی زەوییەوە گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حکوومەتی ئیلنا، کرێکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی خوڕەم ئاباد، لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. هه‌روه‌ها کرێکارێکی خەڵکی گوندی “لەج”ی شاری مەهاباد به‌ ناوی كورت كراوه‌ی “ڕ، ب”، لە بینایەکی دوونهۆمی لە کاتی کارکردن بەربووە و گیانی لە دەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق

-

گه‌وره‌ترین مانگرتن و خۆپێشاندانی كرێكاران و خوێندكاران له‌ یۆنان

-

كوژرانی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوكی “موحسن شكاری” و ٥٠ چالاكی توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ ئێرانشار

-

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”

-