به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو کرێکاری لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەردەشت و خوڕهم ئاباد گیانیان لە دەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی سێشەممە ١٩ی خەرمانان لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت بە ناوی “ئیبراهیم شێخەپوور” لە کاتی هەڵکەندنی جۆگەلەی ئاودێری بە هۆی داڕمانی زەوییەوە گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حکوومەتی ئیلنا، کرێکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی خوڕەم ئاباد، لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. ههروهها کرێکارێکی خەڵکی گوندی “لەج”ی شاری مەهاباد به ناوی كورت كراوهی “ڕ، ب”، لە بینایەکی دوونهۆمی لە کاتی کارکردن بەربووە و گیانی لە دەستدا.