کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتیی به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ پاكستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئاكامی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له‌ پاكستان، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

میدیاكانی پاكستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ بارانێكی به‌لێزمه‌ شاری كراچی ناوه‌ندی ویلایه‌تی سێندی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌وی له‌م ناوچانه‌ ڕۆچووه‌  و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌. شایانی باسه‌، به‌هۆی ئه‌م بارانه‌ به‌خوڕه‌وه‌ كاره‌با و هێڵەکانی ته‌له‌فۆن پچڕاون و ستونه‌كانی كاره‌با داڕووخان و ١٢ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌ ته‌زووی ستونه‌ كاره‌باییه‌كانیشه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی “هایبه‌ر پاختونخوا” له‌ باكووری رۆژئاوای پاكستانیش به‌هۆی هه‌ستانی لافاو، رۆچوونی زه‌وی و داڕوخانی میچی خانووه‌كانه‌وه،‌ ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٢ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah