کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی حه‌فته‌ر له‌ لیبی

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی “خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر” بۆسه‌ر ڕێوڕه‌سمێك له‌ ڕۆژئاوای وڵاتی لیبی، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، په‌هباده‌كانی هێزی ژێنێڕاڵ حه‌فته‌ر ڕێوڕه‌سمێكییان له‌ شاری “مه‌رزه‌ق”، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای لیبی كردووه‌ته‌ ئامانج و چوار جار بوردۆمانیان كردووه و به‌هۆیه‌وه‌ ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش برینداربوون‌. شایانی باسه‌ پێشتریش به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ ترابلۆس پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، ده‌یان كه‌س ببوونه‌ قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار

دووهه‌مین ڕۆژی دانووستانه‌كانی ئاشتی ئۆكراین له‌ سویس

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی شارستانی ڕۆسته‌م له‌ پارێزگای فارس

-

ژاراویبوونی ٢١ كه‌س به‌هۆی خواردنی كارگ له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی

-

تووشبوونی ٩٠ كه‌س به‌ ته‌بی ده‌نگی له‌ ئێران

-

ونبوونی چوار كرێكار به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی به‌رد له‌ شازه‌ند

-

مانگرتنی كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-