بەپێی نوێترین راپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ، هێرشەکان بۆ سەر ئیدلب چڕبونەتەوە و بە هۆیەوە زیاتر له ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوورییه له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردوەتەوە، به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی بەشار ئەسەد و بۆردوومانی هه‌وایی خاکی ئەو وڵاتە له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسییه، زیاتر له ٩٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سیش كه له لایه‌ن توركییه‌وه پشتویانی ده‌كرێ ئاواره بوون. بەپێی زانیارییەکان، پێکدادان له نێوان ئه‌ڕته‌شی سوورییه و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلیب په‌ره‌یسه‌ندووه و ده‌مێشق بە هاوکاریی ڕووسییه هەڵمەتێکی چڕی بۆردومانی ئەو پارێزگایەی دەستپێکردووە و تا ئێستا چەند شارۆچکە و ناوچەیەکی لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن سەندوەتەوە و توانیویەتی کۆنتڕۆڵیان بکاتەوە.