به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی شەممە له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه بەندکراوێک بە ناوی “ئەحمەد ئامووختە” لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا. شایانی باسه، ناوبراو به‌هۆی تێكچوونی باری تەندروستی و دوای ئەوەیكه گەیەندراوەتە ناوەندی دەرمانیی ئه‌م زیندانه، بە هۆی درەنگ گەیشتنی کادری پزیشكی و ڕێگری کردن لە بەڕیکرنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، گیانی لە دەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ن ئەحمەد ئامووختە ماوەی ١١ ساڵە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوه. بە پشتبەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩وه هه‌تا ئێستا، لانیکەم ٤ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی پێڕاگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.