کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ

هه‌واڵنێریی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ورمێ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەستداوه‌ و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتەش لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ٥ بەندکراوی له‌م زیندانه‌ گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عەلی پایا” ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی لەلایەن بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ گیانی لە دەستداوە. شایانی باسه‌، “عەلی پایا” سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی مۆخه‌دێره‌وه‌” دەستبەسەر و حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە بەندی ١٥وه‌ گوازرابوویه‌وه‌ بۆ بێهداری زیندان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هەمان ڕۆژ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “داریووش کەنگەرلوو” بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah