ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌تا ئێستا به‌ده‌یان كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه یاخود گوشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی له زیندانه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی ڕژیم. ڕه‌وتی ڕه‌شبگیره‌كان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هه‌روا درێژه‌ی بووه و ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، تاران، كه‌ره‌ج، شیراز، بێبه‌هان، ته‌ورێز، ماه‌شه‌هر، جوانڕۆ، قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان و باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. سه‌ره‌ڕای بێده‌نگی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ئاست ڕاگه‌یاندنی ئاماری درووستی گیانبه‌ختكردووان، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌تا ئێستا ١٥ كه‌س له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.