ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمان، به هۆی نه‌بوونی ئێمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م ٥ كرێكاری قومه‌شكه‌ن له شاری ئیسفه‌هان و كرێكارێكی دیكه له شاری سنه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێنج كرێكاری قومه‌شكه‌ن له كاتی كه‌ندنی چاڵێك له ئاوایی بردیسان سه‌ر به شاری ئیسفه‌هان، به هۆی گاز گرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌رمی ئه‌م پێنج كرێكاره‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی و چه‌مران گواستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، كرێكارێك به ناوی “جەلیل شاکەرەمی” ٤٥ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی “ساقاوا”ی شاری سنە، لە کاتی کارکردن لە مه‌دره‌سه‌ی “گوڕتانیان نژاد” لە گەڕەکی کانی کۆزەڵەی ئه‌مشاره، بەهۆی ڕووخانی دیوار بە سەریدا، گیانی لەدەستدا.