ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له وڵاتی كوره‌ی جنووبی، ٢٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێژمه‌ی باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردوو له كوره‌ی جنووبی بووه‌ته هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی و به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی كوره حه‌وت هه‌زار كه‌سی بۆ ناوچه‌كانی دیكه گواستۆته‌وه و گه‌ڕان به دوای ونبووان دا به‌رده‌اومه.