کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ خۆی

گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ خۆی 1 1

به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له‌ ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و ئه‌رده‌بیل، لافاو هه‌ڵسا و هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری خۆی گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ گونده‌كانی “میری كه‌ندی” و “ئاقاسی كه‌ندی” سه‌ر به‌ شارستانی خۆی، زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشتووه‌ و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها لافاو له‌ ئه‌رده‌بیل زیانێكی زۆری به‌ گوندنشینانی ئه‌و پارێزگایه‌ گه‌یاند و هێشتا ئاماری زیانه‌ گیانیه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌