له ڕۆژانی ١٠ و ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی دا سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی چابه‌هار له‌كاتی ڕاودونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا و له نێو ئاگردا سووتا، له لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زه‌هه‌ك له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی به دوو فیشه‌ك كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زه‌هه‌ك به‌ناوی “نادر ناروویی” له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی داوای حوكمی قه‌زایی كردووه به‌ڵام جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی له‌پێش چاوی دایكی به دوو فیشه‌ك كوشتوویانه. له ڕووداوێكی دیكه دا هێزه ئینتزامییه‌كانی چابه‌هار له كاتی ڕاودوونانی سووختبه‌رێك ته‌قه‌یان لێكردووه و ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاوه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌وڵێكیان بۆ ڕزگاركردنی نه‌داوه.