ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ جێژنی ساڵی نوێی چینی، له هێرشێكی چه‌كداری له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئا‌مریكا لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ئا‌مریكا، ئه‌و هێرشه له كاتژمێر ١٠ و ده خۆله‌كی شه‌وی شه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری لووس ئانجلێس ڕوویداوه و به‌هۆیه‌و ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه و هێرشبه‌ره‌كه پیاوك بووه به‌ڵام ورده‌كاری زۆرتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.