کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و ژاراوی بوونی سێ كرێكار له‌ شاری مه‌ریوان

گیان له‌ده‌ستدان و ژاراوی بوونی سێ كرێكار له‌ شاری مه‌ریوان 2

رۆژی شەممە 16ی  مانگی ڕەزبەر، دوو کرێکار به ناوەکانیهێمن جام سەحەروجەبار دژئاهەنگخەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا  و  هاووڵاتییەکیش بەناوییوونس جام سەحەر،  ژاراوی بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە کرێکاری وەرزی بوون و له‌كاتی كاركردن لە گوندیگوڵچێری مەریوان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كاربوون،یوونسوهێمنباوک و کوڕ و خەڵکی گوندیگەوێڵەن وجەبار دژئاهەنگخەڵکی گوندیگلەیه‌ و سه‌رجه‌میان دانیشتووی مەریوانن. شایانی باسه‌ كه‌یوونس جام سەحەر، بەهۆی ڕێژەی زۆری ژاراویبوونەکەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و ئاستی وشیاریی به‌ ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه‌.