به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نجامی درووست بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان دوو بنه‌ماڵه له گوندی به‌رده سپی ناوچه‌ی كۆماسی شاری مه‌ریوان، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزیه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ڕوویداوه، جێگای ئاماژه‌یه گوندی به‌رده سپی سه‌ر به ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان نزیكه‌ی ٩٠ ماڵ له خۆ ده‌گرێت و ڕێژه‌ی دانیشتووانی لانیكه‌م ٣٥٠ كه‌س ده‌بێت.