ڕۆژی سیشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاری تاران ٩ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه پێنج كه‌سیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگر له شوێنی حه‌وانه‌ی كرێكارانی خۆراك په‌زی له بازاڕی ته‌رخانی له شه‌قامی وه‌حده‌ت كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌قینه‌وه ڕوویداوه. به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ٩ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه پێنج كه‌سیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری خستووه كه یه‌كێك له خاوه‌نكاره‌كان به ئه‌نقه‌ست به‌نزینی ڕژاندۆته نێو باڵاخانه‌كه و ئاگری تێبه‌رداوه.