شه‌وی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێل له جاده‌ی خاشی سه‌ر به زاهیدان شه‌ش هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری مانگی سووری خاش، ئه‌م ڕووداوه كاژێر ٩ی شه‌وی هه‌ینی ڕوویداوه و له سه‌ر هۆكاری درووست بوونی ئه‌و ڕووداوه هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ١٠ هه‌زار و ٨٧ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی ئاماڕه بڵاوكراوه‌كانی له ساڵه‌كانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی هه‌تا ١٣٩٨ی هه‌تاوی لانیكه‌م هه‌ر ساڵ ١٧ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.