له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه و كارخانه‌ی فوولادی ئه‌ردستان و كرێكارێكی بیناسازی له فردیسی كه‌ره‌ج به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه، ته‌قینه‌وه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی كارخانه‌ی فوولادی ئه‌ردستان به ناوی “سه‌عید مه‌له‌كی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خێزاندار، به‌هۆی گیرخواردن له نێو نه‌واری نه‌قاله‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له ڕووداوی سێهه‌م دا كرێكارێكی بیناسازی له شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.