به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ڕووداوی جیاواز چه‌ند كۆڵبه‌رێك له گونده‌كانی تازائاوای سه‌ریاس، ژاڵانه و نیروان گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته كه به‌ده‌ست تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له نزیك گوندی تازائاوای سه‌ریاس، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر بریندار بوونه كه دۆخی یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتۆمبێله ناجێگیر بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قودسی شاری پاوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، هێزه‌كانی پاراستنی سنووری پاسگای ژاڵانه ته‌قه‌یان له چه‌ند كۆڵبه‌رێك كردووه و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “فواد ڕاه-په‌یكه‌ر” به‌سه‌ختی بریندار كراوه. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “دانا ساڵه‌حپوور” له كاتی په‌ڕێنه‌وه له ڕووباری تاژیان له نزیك گوندی نیروانی سه‌ر به بانه، كه‌وتووه‌ته نێو ئاوی ئه‌و ڕووباره و گیانی له‌ده‌ستداوه.