به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له میحوه‌ری ڕه‌وانسه‌ر بۆ جوانڕۆ دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕووداوه‌كه له یه‌كێك له جاده‌كانی ڕه‌وانسه‌ر به‌ناوی “شه‌بانكاره” و له نێوان سێ ئۆتۆمبێلی وانێت، ساینا و پژۆ ڕوویداوه و دوو كه‌س له سه‌رنشینه‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. ناسنامه‌ی یه‌كێك له قوربانیان بریتیه له: “سامان یه‌عقووبی” خه‌ڵكی گوندی “سوره‌وان”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ و ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.