ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، سێ كرێكاری بیناسازی به‌هۆی گازگرتوویی له شاری هه‌رسین گیانیان له‌ده‌ستدا و له ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له سیمنان كرێكارێك گیانی له‌دستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شارۆچكه‌ی “سونقۆرئاوا”ی سه‌ر به شارستانی هه‌رسین، سێ كرێكاری گه‌چكار له شوێنی پشوودانهكهیان تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه له حاڵێكدا به‌بێ گرێبه‌ست و بیمه و به‌شێوه‌ی ڕۆژمزد كاریان ده‌كرد، له ڕووداوی دووهه‌م دا كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی كارخانه‌ی تواندنه‌وه‌ی “زه‌وب ڕیزانی شه‌رقی پایته‌خت” له ئوستانی سیمنان، كرێكارێكی ٥٢ ساڵه گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیره.