ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٥١ كرێكار له‌شاری ورمێ به هۆی گازگرتوویی ژه‌هراوی بوون و كرێكارێكی بیناسازی له چه‌مچه‌ماڵی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥١ كرێكار له شار ورمێ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی “ئاموونیاك” ژه‌هراوی بوون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران كه چوار كه‌سیان به‌سته‌ری كراون و ئه‌وانی دیكه پاش وه‌رگرتنی ده‌رمان مه‌ره‌خه‌س كراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی شاره‌دێی “شۆڕش“ی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی پزیشكی داد كرا.