ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك له ڕێگای نێوان سنه- سه‌قز، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی كوردستان، ئۆتووبانی شۆماڵ- جنووب پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و وێڕای به‌ڵێنی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌كه به ناته‌واوی ماوه‌ته‌وه. به‌شێك له‌و ڕێگایه له نێوان “ئێرانشا” بۆ “فه‌تاح ئاوا” ناسراوه به جاده‌ی مه‌رگ و ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی له‌و میحوه‌ره ده‌بنه قۆربانی و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی گیانی و ماڵی هاووڵاتییان نییه.