به پێی ڕاپۆر‌تی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ٤٤ كه‌سی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌كان گیانیان له ده‌ست داوه یان به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێوان ئه‌و ٤٤ كه‌سه ١٠ كه‌سیان كۆڵبه‌ر بوون كه له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌لی كار، ڕوویان له ناوچه سنوورییه‌كان و پیشه‌ی كۆڵبه‌ری كردووه. شایانی باسه كه ناوچه سنوورییه‌كانی ڕووژهه‌ڵاتی كوردستان پڕه له پاشماوه‌كانی مینی شه‌ڕی ئێران و عێراق و له زۆر ناوچه‌ش ڕژیمی دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگریكردن له هاتووچۆی كۆڵبه‌ران به ئه‌نقه‌ست ناوچه‌كه‌ی مینڕێژ كردووه و ساڵانه به ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی و كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بنه قۆربانی یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.