کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١6 كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران و قۆم

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لووپه‌لی پاككه‌ره‌وه‌، پێنج كریكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ دووكانێكی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێل له‌ ناوچه‌ی “قه‌یته‌ریه‌”ی تاران، چوار كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م چوار دووكان له‌ ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی “قه‌یته‌ریه‌”ی تاران ڕووخاون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیش زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه‌، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی تاران، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارخانه‌ی كه‌لووپه‌لی پاككه‌ره‌وه‌ی قۆم دیار نییه‌ به‌ڵام له‌و ڕووداوه‌دا پێنج كریكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی شه‌ش كه‌سیان ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برنیداربوونی چوار كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ئیلام

komalah

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ئاست بێئاوی

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ئاست بێئاوی

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له‌ لێواری زایه‌نده‌ڕوود

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری “هۆوه‌یزه‌”

komalah

جێگرتنی ٦٠٪ حه‌شیمه‌تی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا

komalah