ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی “ئەحداس”ی سەر بە کانتۆنی “شەهبا” لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا كه به هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، پاش ته‌قینه‌وه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و سه‌ره‌تا ته‌رمی پێنج هاووڵاتی دوزرایه‌وه و دواجار ١٠ كه‌سی برینداریشیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرد به‌ڵام دوو كه‌س له برینداره‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا. به وته‌ی ئاسایشی كانتۆنی شه‌هبا لێكۆڵێنه‌وه‌كان بۆ ده‌سكه‌وتنی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چوونیه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه به‌رده‌وامه و هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ڕوون نه‌كراوه.