کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ قوتابی له‌ ئه‌رده‌بیل

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له‌ ئه‌رده‌بیل قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ قوتابی دیكه‌ بریندار و ٧ خوێندكاریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ باتۆم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خوێندكاران و یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كان به‌ هۆی خوێنبه‌ربوونی ئه‌ندامانی نێوخۆیی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و باری ته‌ندرووستی ١٠ قوتابی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ باش نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر سێ ده‌بیرستانی كچانه و ٣٠ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌ڕشه‌ی ڕووسیه‌ له ‌وڵاتانی سوید و فه‌نلاند له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ست بوونیان به‌ ناتۆ

-

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌مشق پایتەختی سوریه

-

زیان گه‌یشتن به‌ سووختبه‌رانی به‌لووچ به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ شارستانی سه‌رباز

-

پۆلۆمپ كردنی سێ ڕیستوران له‌ نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێكی به‌لووچ له‌شاری مه‌شهه‌د

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ تاران

-