ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی ماتۆڕسیكلێتێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكدا له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ، دوو پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، شه‌ش پێشمه‌رگه كه ماتۆڕسكیلێكی چوار تا‌یەیان پێ بووه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له نزیك گوندی “كۆرمۆر”، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه گیانان له‌ده‌ست داوه و چوار پێشمه‌رگی دیكه‌ش برینداربوون.