به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “شه‌هرام واسڵی” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میدیاكانی سپای پاسداران پاش په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕشه‌ی عه‌مه‌لیاتی نیزامی له ئه‌ودیوی سنووره‌كان ده‌كه‌ن، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاروانێكی نیزامی سپای پاسداران به كه‌ره‌سته‌ی قورسه‌وه له سنووری بانه جێگیربووه و داوایان له دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه تا ئه‌و كاته‌ی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه له سنووره‌كان هاتووچۆ نه‌كه‌ن. شایانی باسه كه به‌پێی ئاماره‌كان، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ، ١٩٠ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژران و برینداربوون و له ڕێژه‌یه ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.