ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكاری ژنی شاره‌داری مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی كار بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌یان به‌سه‌ختی بریندار بوو، هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووكت له مه‌شهه‌د ده‌ستی چه‌پی به‌هۆی گیرکردن له نێوان غه‌ڵته‌ك دا قه‌تع بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێكی پراید له ئۆتووبانی ئیمام عه‌لی مه‌شهه‌د كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به دوو كرێكاری ژنی ته‌مه‌ن ٣٠ و ٣٧ ساڵ و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له كرێكاره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. له ڕووداوی دووهه‌م دا ده‌ستی چه‌پی كرێكارێكی كارخانه‌ی مووكتسازی مه‌شهه‌د به‌هۆی گیرکردن له نێوان غه‌ڵته‌كی ماشینێكدا به ته‌واوی پچڕا و دواجار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.