کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به‌ناوی “ئارام محه‌ممه‌دی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی له‌ سنووری نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری پاوه‌ به‌ناوی “ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسووده‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “ئارام محه‌ممه‌دی” له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “سۆفی جانه” له‌ سنووری نه‌وسوود له‌ به‌رزایی به‌ربۆته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ناوبراو ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌وڵاوای مه‌ریوان بووه‌، هه‌روه‌ها “ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” له‌كاتی كۆڵبه‌ری دا له‌ سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-