کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو په‌نابه‌ری كورد له‌ بیلاڕووس و ئاڵمان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوه‌كانی “دڵشاد(حه‌مید) گیلانی” خه‌ڵكی گوندی “ڕاژان”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ و “فه‌ردین سه‌فه‌ری نیا” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شابادی كرماشان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری قاچاخبه‌ره‌كان و بیلاته‌كلیف بوون، تووشی ڕووداوبوون و “دڵشاد” گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و “فه‌ردین” به‌سه‌ختی برینداربووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دڵشاد گیلانی” له‌لایه‌ن قه‌چاخبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ وڵاتی بلاڕووس خرابۆوه‌ ژێر گوشار و به‌رده‌وام داوای پاره‌یان لێكردبوو، به‌ڵام ناوبراو له‌ پێدانی پاره‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانج خۆی بواردبوو و هه‌ر به‌و‌ هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌لایه‌ن قاچاخبه‌ره‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار درا و به‌هۆی ده‌ستپێرانه‌گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “فه‌ردین سه‌فه‌ری نیا” به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كه‌یسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئاڵمانه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌ و به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌وه‌ له‌ شاری “هام” ڕزگاركراوه‌ و  ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ میاندووئاو و سه‌وڵاوا

-

كوژرانی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی دێولان له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “دالیا ئه‌ندام”

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ ئاست كوژانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

به‌یانیه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی “دالیا ئه‌ندام” له‌ سنه‌

-

چوونه‌كۆمای دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی تیكاب به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-